كۆمسیونى باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق له لێدوانێكدا بۆ ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن ئاشكرا كرد، به ئاماده‌بوونى نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نزیكه‌ی چوار ملیۆن كارتى ده‌نگده‌ر سووتێنران.
جومانه ئه‌لغه‌لایى وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌و كارتانه‌ی سوتێنراون مێژووه‌كه‌ی بۆ ساڵانى 2012-2013-2014 ده‌گه‌ڕێته‌وه و بۆ كاتێكى كورت دروستكراوه و تا ئێستاش خاوه‌نه‌كانیان نه‌هاتوون بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى، بۆیه پێویست بوو بسووتێنرێن، تا كاریگه‌ری خراپی بۆ سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو نه‌بێ.
بڕیاره هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق له ڕۆژی 10ی مانگی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.