له پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به كۆتاییه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیست ودووی قه‌ته‌رو له گڕوپی نۆیه‌مدا، هه‌ڵبژارده‌ی پۆڵه‌ندا میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌رای كرد، له‌ئه‌نجامدا هه‌ردوو تیپ به گۆڵێك بۆ هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كسان بوون.
دوای ته‌واوبوونی گێمی یه‌كه‌م به به‌رامبه‌ر بوونی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده بێ گۆڵ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی حه‌فتاونۆدا، هاری كین ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را گۆڵێكی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی تۆماركرد، پاشان یاریزان دامیان زیمانسكی گۆڵی به‌رامبه‌ری پۆڵه‌ندای له دواساته‌كانی یاری به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
به‌م ئه‌نجامه‌ش ئینگلته‌را دوای پێنج سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌ك كه‌وته داوی یه‌كسان بوون و كۆی خاڵه‌كانی له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گڕوپی نۆیه‌م گه‌یانده شازده خاڵ، پۆڵه‌نداش به یازده خاڵ له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپه‌كه دێت.
له پاڵاوتنه‌کان پۆڵه‌ندا و ئینگڵته‌را یه‌کسانبوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.