Erbil 25°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:26

ئافرەتێک لەلایەن ھاوسەرەکەیەوە دەکوژرێت

کوردستان TV
100%

درەنگانی شەوی ڕابردوو، لە شەقامی شەست مەتری شاری ھەولێر لە ڕووداوێکی تەقەکردندا ئافرەتێک لەلایەن ھاوسەرەکەیەوە دەکوژرێت.

ھۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر ڕایدەگەیەنێت، کاتژمێر 11ـی شەوی ڕابردوو ئاگادارکرانەوە بە ڕووداوێکی کوشتن لە بەردەم ھۆتێلێکدا لە شەقامی 60 مەتری شاری ھەولێر، ڕاستەوخۆ تیمەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر لە شوێنی ڕووداوەکە ئامادەبوون، دەرکەوت ئافرەتێک لەلایەن ھاوسەرەکەیەوە کوژراوە و ڕاستەوخۆ تۆمەتبار لە لایەن تیمەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی ھەولێرەوە دەستگیرکرا.

ھۆگر عەزیز ئاشکرای دەکات، ئافرەتەکە ناوی ''لەیلان ئازاد"ـە، لەلایەن ھاوسەرەکەیەوە بەناوی (ک.م.ح) بە گولـله‌ کوژراوە.

وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر ڕاشیدەگەیەنێت، ڕووداوەکە بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە ڕوویداوە، تۆمەتبار دەستگیرکراوە و ڕادەستی نوسینگەی نەهێشتنی تاوان-بەشی کوشتن کراوە، بۆ ئەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکبخرێت و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە بکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.