Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 20:30

هاوپەیمانان هاوکاری پێشکەشی پێشمەرگە دەکەن

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە، تاد بۆرز، ڕاوێژکاری سەربازی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان لە بەڕێوەبەرایەتی میرە هاوکارییەکانی هاوپەیمانانی پێشکەش بە پێشمەرگە کرد.

بەپێی زانیارییەکانی کوردستان تیڤی، هاوکارییەکانی هاوپەیمانان پێکهاتبوون لە 50 هەمەری دژەگوللە نەبڕ، 29 بارهەڵگر، 23 شۆفڵ و حەفارە، 21 تەنکەری سووتەمەنی، 16 تەنکەری ئاو و 10 بارهەڵگری رزگارکەر.

تاد بۆرز، ڕاوێژکاری هاوپەیمانان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، شانازی دەکەین بەکار کردن لەگەڵ پێشمەرگە و هاوکارییەکانمان بەردەوام دەبن، گوتیشی ئەو کەلوپەلانەی پێشکەشتان دەکرێت پێویستە بە باشی پارێزگاریان لێبکەن.

هەروەها عەمید فەرمان جێگری بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، هاوپەیمانان دڵنیایی دەدەن لە بەردەوامیدان بە هاوکارییەکانیان بە هێزەکانی پێشمەرگە، گوتیشی، جگە لە هاوکاری دابینکردنی کەلوپەلی سەربازی هاوپەیمانان بەردەوامن لە مەشقپێکردنی پێشمەرگە.

شایەنی باسە، هاوپەیمانان لەکاتی هاتنی داعشەوە بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوامن لە هەماهەنگی و هاوکاری هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بڕیاريش وایە هاوکارییەکان بۆ ساڵانی داهاتوو بەردەوامی هەبێت .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.