Erbil 30°C شەممە 28 ئەیلوول 20:17

بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 7.1 پلە مەکسیکی هەژاند

کوردستان TV
100%

بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 7.1 پلە لەسەر پێوەری رێختەر ویلایەتی گیڕێرۆ باشووری مەکسیکی هەژاند.

لەمبارەیەوە سەنتەری بوومەلەرزەزانی نیشتمانیی مەکسیک رایگەیاند کە سەنتەری بوومەلەرزەکە 14 کیلۆمەتر باشووری رۆژهەڵاتی شاری ئەکاپۆڵکۆ بووە.

هەروەها ئاماژەی بەوەیشداوە کە چەقی بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 10 کیلۆمەتر توێکڵی زەوی بووە.

پێشتر دەستەی رووپێوی جیۆلۆجی ئەمریکا رایگەیاندبوو کە توندی بوومەلەرزەکە 7.4 پلە بوو.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.