Erbil 32°C شەممە 28 ئەیلوول 18:26

لیوا تەحسین خەفاجی : پلانی تۆکمەمان ئامادەکردووە بۆ پووچەڵکردنەوەی پلانەکانی داعش لە عێڕاق

کوردستان TV
100%

وتەبێژی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان ڕایدەگەیەنێت، زانیاری تەواویان ھەیە سەبارەت بە جووڵەکانی چەکدارانی داعش لە عێڕاقدا.

لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ھێرشەکانی ئەم دواییەی داعش لە بەشێک لەناوچەکانی عێڕاق، کە کۆتا هێرشیان بۆ سەر کەرکووک بوو بەڵگەی ھەبوونی کەسانێکن کە داڵدە و پشتگیری ئەندامانی ڕێکخراوەکە دەکەن.

وتەبێژی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان گوتیشی: پلانی تۆکمەمان داڕشتووە بۆ پووچەڵکردنەوە هێرشەکانیان، ئاماژەی بەوەکرد بە درێژای 310 کیلۆمەتر سنووری نێوان عێڕاق-سوریامان خستووەتە ژێر چاودێری لە ڕێگای کامێراکان، دانانی تەلبەند، بەربەستی خۆڵی و خەندەقیشمان ھەڵکەندووە بۆ ڕێگریکردن لە دزەکردن بۆ نێو خاکی عێڕاق و کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەکە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.