Erbil 10°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 02:20

سۆز و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ خۆشه‌ویست و یه‌که‌م یار

کوردستان TV
100%

ئه‌و پرسیارانه‌ رۆژانه‌ ده‌كرێ، بۆچى هه‌مووان بیر له‌ یه‌كه‌م خۆشه‌ویست ده‌كه‌ینه‌وه‌، سه‌ره‌ڕایى هه‌موو ئه‌و كێشه‌ و گرفتانه‌ى له‌وه‌وه‌‌ رووده‌دات، كه‌چى كاتێك هه‌ردوولا یه‌كتر ده‌بینن، ئه‌گه‌ر بكرێ باوه‌ش به‌یه‌كتردا ده‌كه‌ن.

دیاره‌ ئه‌م جۆش و خرۆشه‌ په‌یوه‌ندى به‌ ته‌مه‌ن و بارى كۆمه‌ڵایه‌تى و ناوبانگه‌وه‌ نییه‌، وه‌ك جینفه‌ر لۆپیزى و بن ئافلیك وه‌ك پێشتر دواى دابڕانێكى زۆر گه‌ڕانه‌وه‌ لاى یه‌كترى و یادى رۆژانى رابردوو، هیچ كه‌س باوه‌ڕیان به‌وه‌ نه‌بوو، ئه‌م دووانه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ لاى یه‌كتر، دیاره‌ خه‌ڵكى ئاسایى زیاتر ئه‌و جۆره‌ چیرۆكانه‌یان لا سه‌رنجڕاكێشه‌، چونكه‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن، ئه‌م دووانه‌ دواى چه‌ند ساڵێك وه‌ك ئه‌وه‌ى هیچ نه‌بووبێت گه‌ڕانه‌وه‌ لاى یه‌كترى.

هه‌موو ئه‌و چیرۆكانه‌ زۆرجار له ‌خه‌یاڵ ده‌چن، به‌ڵام چى واده‌كات خۆشه‌ویستانى رابردوو بگه‌ڕێنه‌وه‌ لاى یه‌كتر، به ‌پێى قسه‌ى مایكل ماكنالتى راوێژكارى په‌یوه‌ندییه‌ سۆزدارییه‌كان له ‌شیكاگۆ، چه‌ندین هۆكارى كه‌سایه‌تى ده‌بێ هه‌ڵوه‌سته‌ی‌ له‌سه‌ر بكرێ، به ‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستییه‌كه‌، درێژه‌ى خایاند بێ. 
باسیش له‌وه‌ ده‌كات هه‌موو ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ له‌ كاتى ئاساییدا 69 گرفت دێته‌ رێى، هه‌ر یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ ده‌بێته‌ هۆكارى ده‌مه‌قاڵێ، هه‌ندێكجار جیابوونه‌وه‌ش‌، به‌ڵام له ‌كاتى هێمنیدا ئه‌گه‌ر به‌فر بێت یان ئاگر هه‌موو شتێك ده‌توێته‌وه‌ بۆ جارێكى دیكه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ لاى یه‌كترى.
راوێژكارى په‌یوه‌ندییه‌ سۆزدارییه‌كان له ‌درێژه‌ى قسه‌كانیدا ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه‌ زۆر كه‌س خۆى دوور ده‌خاته‌وه‌ له ‌ململانێ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان، چونكه‌ خودى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌لاى خۆشه‌ویستان و هاوسه‌ران خۆى چه‌ندین خاڵى ململانێى تیادا به‌دى ده‌كرێ، به‌ڵام كاتێك دواى دابڕانێكى دوور و درێژ هه‌ست به‌وه‌ ده‌كه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه‌ هه‌مان رۆژگارى پێشتر، بۆیه‌ له‌ كوێ كۆتایى هاتووه‌ له‌وێوه‌ ده‌ست پێ ده‌كرێته‌وه‌.

زۆرجاریش جیابوونه‌وه‌ به ‌ده‌ست هیچ لایه‌ك نییه‌، چونكه‌ خودى رۆژگاره‌كه‌ پڕه‌ له ‌پشێویى و ئاڵۆزى، به ‌تایبه‌تى له ‌رۆژگارى جه‌نگ و په‌تاكان، به‌ پێى وته‌ى جودى كوریانسكى "كاتێك ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ لاى خۆشه‌ویستى و یارى كۆن واته‌ پێگه‌یشتووین".
گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ خۆشه‌ویستى و یارى كۆن هۆیه‌كه‌ى زیاتر بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ زیاتر یه‌كتر ده‌ناسن و هه‌ردوولا ده‌زانن دڵیان به ‌چى خۆش ده‌بێ و به‌چى توڕه‌ ده‌بن.
ماكانالتى پێیوایه‌ "مرۆڤ پێویستى به‌وه‌یه‌ هه‌ڵوه‌سته‌ له‌به‌رامبه‌ر كێشه‌كان بكات، هه‌رده‌میش چاره‌سه‌ر و دانوسات بكات، له‌پێش ئه‌وه‌ى له‌ یه‌كتر جیا ببنه‌وه‌".

كۆربانسكى جه‌ختیش له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ردوولا پێویسته‌ شرۆڤه‌ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كان بكه‌ن له ‌پێش ئه‌وه‌ى له ‌یه‌كتر جیا ببنه‌وه‌، زۆریش له‌سه‌ر بابه‌ته‌ ساده‌ و ساكاره‌كان نه‌ڕۆن، نه‌وه‌ك بۆ جارێكى دیكه‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌ نوێ نه‌بێته‌وه‌، بۆیه‌ ده‌بێ زیاتر به ‌دڵفراوانییه‌وه‌ له ‌یه‌كتر بڕوانن.
زۆرێك سۆزیان بۆ خۆشه‌ویستییه‌كى ونبوو هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ردوولا به ‌هه‌مان سۆز بن، ئه‌وا ده‌تواندرێ سه‌رجه‌م كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێ.

كوردستان TV

نەریت و کەلەپوور

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.