Erbil 35°C شەممە 28 ئەیلوول 14:26

هاوپه‌یمانان: دۆخی ناوچه‌ کوردستانییه‌کان پێویستی بە هێز و کاری هاوبەشی نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق هەیە

کوردستان TV
100%


له‌میانەی پێشوازیكردنی له‌ شاندێکی باڵای راوێژكارانی سه‌ربازی هاوپه‌یمانان، ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتی پێشمه‌رگه  و تیمی هاوپەیمانان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی و سه‌قامگیری له‌ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم جەختیان لە هێزی هاوبەش و کاری هاوبەش کردەوە.
ئه‌مڕۆ 7ی ئەیلولی 2021، عەمید روکن هەژار عومەر ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی كرد له‌ كۆڵۆنێڵ تاد بڕۆوس، به‌رپرسی راوێژكارانی سه‌ربازی هاوپه‌یمانان له‌هه‌رێمی كوردستان و شاندێکی سه‌ربازی یاوه‌ری. 
لە كۆبونه‌وه‌یەکدا، سەرەتا  هه‌وڵ و پاڵپشتی و هاوکاری و هەماهەنگی هێزی هاوپه‌یمانان و هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌رزنرخێندرا له‌ رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعشدا.
دواتر، باس لەدوایین هەنگاوەکانی دامەزراندنی دوو لیوای هاوبەش لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگەو سوپای عێراق کرایەوە، جەختکرایەوە، کە دۆخی ئاسایشی ناوچه‌كه‌ پێویستی بە هێزی هاوبەش و کاری هاوبەش هەیە. 
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، داوایکرد، کە هەوڵ بدرێت بەزووترین کات هەردووک لیوا هاوبەشەکە دابمەزرێت و لەلایەن هێزی هاوپەیمانانەوە پڕچەک بکرێن، هەروەها پێداویستی لیواکانی تری پێشمەرگە، لەلایەن هاوپەیمانان  دابین بکرێت، لەڕووی کەرستەی سەربازی و کەرستەی یەدەگ. 
لای خۆیەوە، به‌رپرسی راوێژكارانی سه‌ربازی هاوپه‌یمانان له‌هه‌رێم رایگه‌یاند: ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌پاڵپشتی و هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە. 
لەتەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، باسی پرۆسەی چاکسازی پێشمەرگە کرا و داواکرا، کە گرنگترین هەنگاوەکانی پرۆسەکە دەست نیشان بکرێن بۆ جێبەجێکردنی  چاکسازی لەناو پێشمەرگەدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.