Erbil 35°C شەممە 28 ئەیلوول 14:17

له‌ پارێزگای سلێمانی 20 هه‌زار دۆنم لە پوش و پاوان و داری سروشتی سووتا

کوردستان TV
100%


 20 هه‌زار دۆنم  له‌ پوش و پاوان له‌ سنوری نێوان قه‌زای قه‌ره‌داغ و ناحیه‌ی سه‌نگاو به‌هۆكارێكی نادیار سوتا.
له‌ راگه‌یاندراوێكدا ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: بەهۆکارێکى نادیار ئاگرێكی به‌رفراوان له‌سنوری نێوان قه‌زای قه‌ره‌داغ و شاره‌دێی  سه‌نگاو له‌ شاخی سه‌گرمه‌ - گیڵاناوه‌ كه‌وته‌وه‌ ، به‌هۆیه‌وه‌ 20 دۆنم له‌ پوش و پاوانی سنوره‌كه‌ سوتا.
پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی هه‌رێم رایده‌گه‌ێنێت، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی تیمه‌كانمان له‌سنوره‌كه‌دا ، ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتنه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌و  توانیان له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كۆنتڕۆڵی ئاگره‌كه‌ بكه‌ن.
پۆلیس ئاماژه‌ به‌زیانه‌كانی رووداوی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه‌ی سنووره‌كه‌ ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت: كه‌به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه‌ 20 دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی سوتاوه‌ و زیانی زۆر به‌ سروشتی ناوچه‌كه‌ گه‌یشتووه‌.
راشیده‌گه‌یه‌نن: لێكۆڵینه‌وه‌ له‌هۆكاری رووداوه‌كه‌ش ده‌ستی پێكردووه‌ و دواتر ده‌كرێته‌ راپۆرت.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.