وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێ، كێشه‌ی بارزۆری كاره‌بای به‌شێكی زۆری سه‌نته‌ری قه‌زای سۆران و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ده‌وره‌به‌ریان چاره‌سه‌ر كرد.
چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌ش به دانان و به‌گه‌ڕخستنی وێستگه‌یه‌كی نوێی 132 كه‌ی ڤی بووه.
وێستگەکە کێشەی بارزۆرى و کەمى ڤۆلتیەى بەشێکی زۆری سەنتەری قەزای سۆران، ناحیەى دیانا، مەزنێ، گوندەکانى بالەکیان، شاوراوە و هاودیان چارەسەر دەکات، ئەو بڕە کارەبایەی كه وێستگه‌كه پێشكه‌شی ده‌كات، بە تەواوەتی دەدرێتە هاوبەشانی کارەبا.
زانا میران بەرێوەبەرى گشتیی گواستنەوەى کارەبا، قارەمان سلێمان بەرێوەبەرى گشتیی دابەشکردن، حسین حمد قادر بەرێوەبەرى گشتى کارەباى هەولێر، بە یاوەری بەرپرسانی کارەبای سۆران بەشدارییان لە بەگەڕخستنی وێستگەکە کرد.
دواتریش شاندەکەی وەزارەت و کارەبای هەولێر بۆ تاوتوێکردنی زیاتری رەوشی کارەبای ناوچەکە به‌گشتی، سەردانی هەڵگورد شێخ نەجیم قایمەقامی سۆران یان کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.