رۆژنامه‌كانى به‌ریتانیا گرنگییه‌كى زۆر ده‌ده‌ن به ئاماده‌كارییه‌كانى فه‌ڕه‌نسا سه‌باره‌ت به دادگاییكردنى تۆمه‌تبارانى هێرشه‌كانى 2015ی پاریس.
پیته‌ر كۆنرادى له رۆژنامه‌ى (سه‌ندى تایمز) باس له یه‌كه‌م دانیشتنه‌كانى دادگایكردنى تۆمه‌تبارانى هێرشه‌كانى پاریس له‌ساڵى 2015 ده‌كات، جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه له پاش چه‌ند ساڵێك ئه‌و دانیشتنانه یادگارى دڵته‌زێنن له‌لاى فه‌ره‌نسییه‌كان و قوربانیان دێنێته‌وه یاد، نووسه‌ر باس له یه‌كێك له قوربانییه ڕزگاربووهكانى رووداوه دڵته‌زێنه‌كه‌ى 13ى تشرینى دووه‌مى 2015 ده‌كات، ئه‌ویش له‌وێدا باس له‌وه ده‌كات، كه 90 كه‌س له شانۆى باتاكلان له پاریس و 39 كه‌س له كافێیهكانى نزیك ئه‌و شوێنه گیانیان له‌ده‌ستدا، جگه له‌وه‌ى 35 كه‌س بریندار بوون، هه‌ر له‌و كاته‌شدا چه‌ند هێرشێكى دیكه له چه‌ندین شوێنى پاریس هاته ئاراوه، له‌لایه‌كى دیكه‌وه نووسه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو كه له رۆژى چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو 14 كه‌س دادگایى ده‌كرێ، باس له‌وه ده‌كرێ ئه‌مانه په‌یوه‌ندییان به‌و هێرشانه‌وه هه‌بووه، 6 كه‌سى دیكه به‌بێ ئاماده‌بوون به‌رامبه‌ر دادگا دادگایی كراون.
به‌پێى نووسینهكهى كونرادى گریمانى ئه‌وه‌ش ده‌كرێ ئه‌وانه له هێرشێكى ئاسمانى بێفڕۆكه‌وان له سووریادا كوژرابن، هه‌روا ئه‌و 6 كه‌سه‌ش ئه‌ندامى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئیسلامین.
نووسه‌ر ئه‌وه‌شى خسته‌روو، كه ڕێكاره‌كان هه‌شت مانگ ده‌خایه‌نێ، دۆسییه‌ى داواكاریش له ملیۆنێك لاپه‌ڕه پێك دێ، كه خۆى له 542 به‌رگ ده‌نوێنێ، هاوكات سه‌دان شایه‌تحاڵ بانگ ده‌كرێ و له‌نێویانیشدا فرانسوا هۆڵاند كه له كاتى هێرشه‌كاندا سه‌رۆككۆمار بووه، هه‌روه‌ها ده‌بێ باڵه‌خانه‌ى دادگا له 550 كورسى پێكبێ له‌نێو كۆشكى داد و به‌كارهێنانى 17 ژوورى دیكه بۆ گواستنه‌وه‌ى گفتوگۆكان و دانانى كه‌ناڵێكى رادیۆیى وێب، تا به‌شداربووان له‌ناو ماڵى خۆیاندا ئاگادار بن.
كۆنراى پێشبینى ئه‌وه ده‌كات پۆلیس له‌ناو پاریس‌دا بڵاوبكرێته‌وه، جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه تاكه تۆمه‌تبار كه له‌ژیاندا ماوه ناوى ( سه‌ڵاح عه‌بدولسه‌لام)ه، هه‌روه‌ها 3 كه‌سى دیكه‌ى هێرشبه‌ر له‌ناو پاریس له پێكدادانه‌كان كوژران و 4 دیكه‌ش له‌ده‌ورووبه‌رى پایته‌ختدا كوژران.
BBC
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.