Erbil 24°C شەممە 28 ئەیلوول 06:17

پله‌کانی گه‌رما داده‌به‌زن و که‌ش و هه‌وا فێنک ده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%


ئاراس جه‌بار ، شاره‌زای كه‌شناسی له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 6 ى 9 ى 2021 ، لە ئەنجامی کەمێک لاوازبوونی کاریگەری بارستە ھەوای فێنکی ئەوروپا لەسەر ناوچەکانمان پلەکانی گەرما بەرێژەی 1 تا 2 پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە و بەم شێوەیە ئەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی 38 پلە ، ھەولێر 39 پلە ، دھۆک 37 پلە، ھەڵەبجە 38 پلە ، کەرکوک 40 پلە ) .
راشیده‌گه‌ێنێت: لەناوچەکانی گەرمیان لە نێوان 42 تا 43 پلەی سیلیزی ئەبێت ، ئاسمان ساماڵ ئەبێت و خێرای با ئاسای ئەبێت  10-15 کم/س لە ئاراستەی باشووری رۆژئاواوە .
 ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، بۆ رۆژانی  (7 ، 8 ، 9) - 9 - 2021 ،  بەرزبوونەوەیەکی کەم لە پلەکانی گەرما رووئەداتەوە بەتایبەت لەناوچەکانی گەرمیان تا سنوری نێوان 44 بۆ 45 پلەی سیلیزی پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە ، لەناوچەکانی دیکەی ھەرێم و سەنتەری پارێزگاکاندا کاریگەرییەکی کەمی دەبێت تا سنوری نێوان 39 بۆ 41 پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە .
 له‌كۆتاییدا رایگه‌یاندووه‌: دووبارە پێشبینی دەکرێت قۆناغێکی دیکەی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما لەسەرەتای ھەفتەی ئایندەوە 11-9-2021 دەستپێبکاتەوە بەم شێوەیەش لەرووی کەش و ھەواوە کەشی ھاوینەی کۆتایی پێدێت و کەشی پایزەی لەناوچەکەدا دەستپێدەکات و شەوانیش کەش سارد ئەبێت.

دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.