له راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی بڵاویكرده‌وه:
لە پێناو پێدان و بەکارهێنانی ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا و وەرگرتنی زۆرترین پێکوتە لەلایەن هاوڵاتیانەوە ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6 ى 9 ى 2021 ، لە بینای کارگەی کۆنی جگەرە لە شاری سلێمانی بنکەیەکی گەورەی پیدانی ڤاکسین بە هاوڵاتیان دەکرێتەوە.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه راشیدهگهێنێت: کردنەوەی بنکەکەش ڕۆژانە لە كاتژمێر (8 ی بەیانی بۆ 5 ی ) ئێوارە دەبێت و هاووڵاتیان دەتوانن لە هەر دوو دەرگای سەرەکی شەقامی سالم و بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی سەردانی بنکەکە بکەن.
جێگەی ئاماژەیە ئامادەکردنی ئەو هۆڵە بۆ هەڵمەتی بەکارهێنانی کۆرۆنا لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەر و ڕێکخراوی کو‌لتوور لەسلێمانی دابین کراوە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.