دوێنێ یەکشەممە سەرچاوەیەک ئاشکرای کرد کوڕەکەی موعەممەر قەزافی سەرۆکی پێشووی لیبیا ئازاد کراوە.
ساعدی موعەممەر قەزافی، لە مانگی ئەیلولی 2011ـدا پەنای برد بۆ وڵاتی نەیجەر و مافی پەنابەرێتی وەرگرت، بەڵام تۆمەتبار کرا بە دروستكردنی نائارامی لە لیبیا، دەست بەسەرداگرتنی موڵک، تۆقاندن، کوشتن و دەستدرێژی.
ساعدی، لە ساڵی 2011ـدا لەلایەن ئینتەرپوڵەوە یاداشتێکی سووری لە دژ دەرکرا و لە ساڵی 2014ـدا دەستگیرکرا.
شایەنی باسە، ساعدی کوڕی سێیەمی موعەممەر قەزافییە، لە دایکبووی ساڵی 1973ـەیە و لە ساڵی 2014ـدا دەستگیر کرا و ڕادەست کرایەوە، شەوی ڕابردووش سەرچاوە هەواڵییەکان ئاماژەیان بە ئازادکردنی کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.