Erbil 5°C پێنجشەممە 02 کانوونی دووەم 23:16

به‌ندکراوێک له‌ژوورى زیندانییه‌که‌ى کارى سیاسى خۆى ده‌کات

کوردستان TV
100%

له‌دوورى چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له‌ كۆشكى سپى، به‌رپرسێكى هه‌ڵبژێردراو له‌ بازنه‌ى  به‌ندینخانه‌ى واشنتدا، به‌ناوى (جۆیل كاستۆن) زیندانه‌كه‌ى كردۆته‌ نووسینگه‌ و كاره‌كانى خۆى تیایدا ده‌كات.

له‌ته‌ك ئه‌وه‌ى وه‌ك كۆشكى سپى نییه‌، كه‌ تیایدا سه‌رۆكى ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تى كۆبوونه‌وه‌كان و پێشوازى له‌به‌رپرسان ده‌كات. له‌كاتێكدا ئه‌م به‌رپرسه‌ له‌چینى سیاسییه‌كان نییه‌، به‌ڵام شانازى به‌وه‌وه‌ ده‌كات ئه‌ویش هه‌ڵبژێردراوه‌، به‌ڵام ته‌نیا له‌ناو بازنه‌ى به‌ندینخانه‌كه‌یدا، ئه‌م به‌رپرسه‌ ته‌مه‌نى 45 ساڵه‌، له‌پێش 27 ساڵ، كه‌سێكى ته‌مه‌ن 18 ساڵى كوشتووه‌، شوێنى رووداوه‌كه‌ش له‌چێشتخانه‌یه‌كى چینى گه‌ڕه‌كه‌ هه‌ژاره‌كانى پایته‌خت بووه‌.
ئاژانسى فرانس پرێس له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌نووسینگه‌ى ژوورى به‌ندكراوه‌كه‌ باس له‌وه‌ده‌كات، جۆیل گوتوویه‌تى"به‌ناوى هه‌موو به‌ندكراوه‌كانى سه‌ر گۆیى زه‌وى قسه‌ ده‌كه‌م"، داواش ده‌كات به‌ندكراوه‌كان سوودیان هه‌بێ، نه‌وه‌ك ببنه‌ ئاسته‌نگ له‌پێش كۆمه‌ڵه‌كانیان.
باسیش له‌وه‌ ده‌كرێ له‌و كاته‌ى هه‌ڵبژێردراوه‌ سیسته‌مێكى به‌هێزى په‌یڕه‌و كردووه‌ وه‌ك خوێندنه‌وه‌ى ئینجیل و دانیشتنه‌كانى یۆگا و خوێندنى وانه‌كانى ئابوورى، تا بۆ دووباره‌ ژیان به‌ده‌ستبێنێته‌وه‌، هاوكات به‌ندكراوه‌كه‌ پێنج زمان ده‌زانێ له‌نێویشیدا زمانى عه‌ره‌بى و چینى، له‌ته‌ك ئه‌مه‌شدا زنجیره‌ك كتێبى نووسیووه‌، سه‌باره‌ت به‌ جیهانى دارایى، 
جۆیل كاستۆن سزاكه‌ى له‌ 16 به‌ندینخانه‌ گوزه‌راندووه‌ و ده‌ڵێت "شێوازه‌كانم وه‌ك ماندیلایه‌، چونكه‌ هیچ كاتێك خۆى نه‌داوه‌ته‌ ده‌ست ده‌وروبه‌ره‌كه‌ى".
له‌پاش دوو ساڵ نازناوى "ئۆباما"یان پێبه‌خشیووه‌، به‌و پێیه‌ى هه‌مان خه‌سڵه‌تى سه‌ركردایه‌تى هه‌یه‌ و سیسته‌مى چاودێریكردنى به‌ندكراوه‌ گه‌نجانه‌كان په‌یڕه‌و ده‌كات، به‌رامبه‌ر به‌و به‌ندكراوانه‌ى ته‌مه‌نیان زیاتره‌.
له‌ته‌مووزى 2020 كاستۆن به‌ره‌و سه‌ركردایه‌تى هه‌نگاوى نا، له‌و كاته‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌ن ده‌نگیاندا، به‌و پێیه‌ى به‌ندكراوه‌كانیش مافى ده‌نگدانیان هه‌یه‌، گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگیش كه‌ رووبه‌ڕووى جۆیل كاستۆن بووبۆوه‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى بازنه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى بوو، به‌ڵام به‌ندكراوه‌ گه‌نجه‌كان له‌رووى ته‌كنه‌لۆژیاوه‌ راهێنانیان پێكردووه‌، تا له‌رێگه‌ى ڤیدیۆوه‌ ده‌نگده‌رانى ببینێ.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ به‌پێى یاسا ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌كاتى هه‌رزه‌كاریدا تاوانێكیان ئه‌نجامداوه‌، ده‌توانن له‌پێشوه‌خته‌دا داواى لێبووردن بكه‌ن و له‌دواتردا ئازاد بكرێن، له‌م رووه‌وه‌ جۆیل كاستۆن زۆر بیر له‌داهاتوو ناكاته‌وه‌ و ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر كورسییه‌كه‌م به‌هره‌ى به‌كه‌سانى دیكه‌ به‌خشى بێ، ئه‌وا رۆڵى خۆم گێڕاوه‌".

مونتیكارلۆى نێوده‌وڵه‌تى
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.