Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 02:17

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئه‌نجامی تاقیکردنه‌وه‌کانی خولی دووه‌می پۆلی نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی ڕاگه‌یاند

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی خولی دووه‌می تاقیكردنه‌وه‌ى نیشتیمانی پۆلی 9 ی بنه‌ڕه‌تی بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021 ڕاگه‌یاند.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ڕایگه‌یاندووه‌:  قوتابیان و خوێندکاران لەکاتی هەبونی ناڕەزایی لە دەرەنجامی نمرەکانتان، دەتوانن لە سنوری پەروەردەی قەزاکان فۆرمی پەڵپ (اعتراچ) پڕبکەنەوە، دڵنیاتان دەکەینەوە بە ووردی لە پەڵپەکانتان دەکۆڵینەوە.

هه‌روه‌ها ئاگاداری قوتابیان ده‌كاته‌وه‌ كه‌:

1- قوتابیان و خوێندکارانی ئازیز دەکەینەوە کە پەڵپ (اعتراچ) لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان دەست پێدەکات وە کۆتا وادە 2021/9/9 دەبێت تا تەواوبوونی کاتی دەوامی فەرمی.

2- سەرجەم قوتابخانەکان و خوێندنگاکان ئاگادار دەکەینەوە کە لەماوەی دیاریکراو بۆ پەڵپ گرتن ئامادەبن لە قوتابخانەکان و خوێندنگاکەنیان بۆ پێدان و وەرگرتنەوەی فۆڕمی پەڵپ.

لینكی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان

https://9.azmwnakan.com/

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.