Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 02:25

چه‌مچه‌ماڵ.. له‌ ڕووداوێکی هاتووچۆى دڵته‌زێندا چوار که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%

كه‌مێك به‌ر له‌ ئێستا ڕووداوێكی هاتووچۆی دڵته‌زێن له‌ ناحیه‌ی ئاخجه‌له‌ری سه‌ر به‌ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه‌ پێنج كه‌س بوونه‌ قوربانی.

له‌ باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه‌ هەڵکەوت حەمە نەجم، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ ڕایگه‌یاند: کەمێک پێش ئێستا بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە ناحیەی ئاخجەلەر بەداخەوە 4 کەس گیانیان لەدەستدا .

ڕاشیگه‌یاند: قوربانیه‌كان بریتین له‌ منداڵێکی تەمەن 2ساڵ و دوو کچی تەمەن 18 و 25 ساڵ و کوڕێکی تەمەن 24 ساڵ.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: هه‌ر به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌وه‌ پیاوێکی تەمەن 32 ساڵ برینداربووە و له‌ ئێستادا چارەسەری بۆ دەکرێت.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ

یەکشەممە ٢٠٢١/٩/٥

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.