Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 02:22

سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئوردن کۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی ئەیلوولی 2021، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عەبدولمونعم ئەلعۆدات سەرۆکی پەرلەمانی شانشینی ئوردن و شاندێکی یاوەری کرد .

سەرۆکی پەرلەمانی شانیشینی ئوردن ئاماژەی بەوەدا کە پەیوەندییەکی دۆستانەی بەهێز لەنێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان هەیە و ستایشی ئەزموونی سەرکەوتووی هەرێميشی کرد لە بواری ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کە دەکرێ ببێتە نموونە بۆ تەواوی عێراق.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاس و پێزانینی بۆ هەڵوێستی دۆستانەی شا عەبدوڵلا و شانشینی ئوردن دەربڕی کە بەردەوام پشتیوانی لە گەلی کوردستان کردووە بە تایبەتی لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعشدا.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن لە هەموو بوارەکاندا کرایەوە، بە تایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و برەودان بە دەرفەتەکانی وەبەرهێناندا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.