Erbil 8°C سێشەممە 31 کانونی یەکەم 00:41

له‌ هه‌ولێر کۆنفرانسی کار .. هێزی مانه‌وه‌ی گه‌نجان به‌ڕێوه‌چوو

کوردستان TV
100%

 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌ شاری هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونی پارێزگاری هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حكوومه‌ت و حیزبی و به‌رپرسانی ژماره‌یه‌ك له‌ رێكخراو و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و چاڵاكوانان، كۆنفرانسی كار.. هێزی مانه‌وه‌ی گه‌نجان به‌ڕێوه‌چوو.

كۆنفرانسه‌كه‌ له‌لایه‌ن تۆڕی هه‌ماهه‌نگی ڕكخراوه‌كان CNO له‌ شاری هه‌ولێر ڕێكخراوه‌ و ناوی لێنراوه‌ كۆنفرانسی (كار.. هێزی مانه‌وه‌ی گه‌نجان).

له‌ ده‌ستپێكی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له‌ وتارێكدا ده‌ستخۆشی له‌ به‌رپرسانی تۆڕی هه‌ماهه‌نگی ڕكخراوه‌كان CNO به‌ ئه‌نجامدانی كۆنفرانسه‌كه‌ و هیوای سه‌ركه‌وتنیشی بۆ خواستن.

پارێزگاری هه‌ولێر هه‌روه‌ها تیشكى خسته‌ سه‌ر هێز و توانا و ڕۆڵى گه‌نجان له‌ كۆمه‌ڵگادا و دڵنیایی به‌ هه‌موو ڕیكخراوه‌كانى گه‌نجان و لاوان و قوتابیان و ڕێكخراوه‌كانى ترى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نی دا وه‌كو پارێزگاى هه‌ولێر پشتیوانى كاره‌كانیان بكه‌ن.

 ئومێد خۆشناو ڕایگه‌یاند: هه‌روه‌ك چۆن هه‌ولێرى پايته‌خت له‌ زۆر بواردا پێشه‌نگ بووه‌، به‌ هه‌مانشێوه‌یه‌ له ‌كارى ڕێكخراوه‌یى و زه‌مینه‌سازى بۆ ڕۆڵبینینى لاوان و ده‌رفه‌ت ڕه‌خساندن بۆ گه‌نجان شاره‌كه‌مان به‌و پێشه‌نگیيه‌ى خۆى ده‌مێنێته‌وه‌.

تۆڕی هه‌ماهه‌نگی ڕكخراوه‌كان CNO پێشتر ڕایانگه‌یاندبوو: پڕۆژه‌كه‌‌ تایبه‌ته‌ به‌ گه‌نجان و ئامانج لێی ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كاره‌ له‌ كه‌رتی تایبه‌ت و وه‌رگرتنی قه‌رزی بچووك و پیشاندانی توانای ئه‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌ن به‌هره‌ و پڕۆژه‌ی تایبه‌تی خۆیانن، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ هاندانێك بۆ هه‌موو توێژی گه‌نجان.

هه‌ر له‌ درێژه‌ی كۆنفرانسه‌كه‌دا چه‌ند پانێلك به‌ڕێوه‌چوون و تێیدا ڕۆلی گه‌نجان له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان باسكرا له‌گه‌ڵ ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌ت و زه‌مینه‌سازی بۆ ئه‌م توێژه‌ گرنگه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ تا به‌هره‌كانیان بخه‌نه‌ڕوو له‌پێناو پێشخستنی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.