Erbil 8°C سێشەممە 31 کانونی یەکەم 01:04

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی پەرلەمانی ئوردن دەکات

کوردستان TV
100%

نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە عەبدولمونعم ئەلعەودات ،سەرۆکى پەرلەمانى شانشینى ئوردنیى و شاندێکى یاوەرى کرد، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستانیان بە پەیوەندیێکی مێژووی ناوبرد، شاندى ئوردنى، بەردەوامیى پشتگیریى شا عەبدوڵڵا و شانشینى ئوردنیى هاشمییان بۆ هەرێمى کوردستان دووپات کردەوە و ڕێز و پێزانینیان بۆ ڕۆڵى هەرێمى کوردستان لە شەڕى دژى تیرۆر و تێکشكاندنى داعش دووپات کردەوە و بە بایەخەوە باسیان لە ڕۆڵ و پێگەى هەرێمى کوردستان لەسەر ئاستى عیراق و ناوچەکە بۆ پاراستنى هاوسەنگى و سەقامگیرى کرد، لای خۆشییەوە نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینى هەرێمى کوردستانى بۆ پشتگیریى بەردەوامى خاوەنشکۆ شا عەبدوڵڵاى دووەم و ئوردن ئاراستە کرد.

دەقی ڕاگەیاندراوی سەرۆکایەتی هەرێم:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ سەرۆکى پەرلەمانى ئوردن کۆبووەوە

نیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/9/5  نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە عەبدولمونعم ئەلعەودات، سەرۆکى پەرلەمانى شانشینى ئوردنیى هاشمى و شاندێکى یاوەرى کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە  سەرۆکى پەرلەمان و جێگرانى سەرۆکى هەرێمى کوردسان و جێگرانى سەرۆکى پەرلەمان و وەزیرى کاروبارى پەرلەمان و باڵیۆزى ئوردن لە عیراق ئامادەى بوون، پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و شانشینى ئوردنى و چۆنیەتیى بەرەوپێشبردنیان تاوتوێ کران و هەردوولا پەیوەندییەکانیان بە مێژوویى لە قەڵەم دا.

شاندى ئوردنى، بەردەوامیى پشتگیریى شا عەبدوڵڵا و شانشینى ئوردنیى هاشمییان بۆ هەرێمى کوردستان دووپات کردەوە و ڕێز و پێزانینیان بۆ ڕۆڵى هەرێمى کوردستان لە شەڕى دژى تیرۆر و تێکشكاندنى داعش دووپات کردەوە و بە بایەخەوە باسیان لە ڕۆڵ و پێگەى هەرێمى کوردستان لەسەر ئاستى عیراق و ناوچەکە بۆ پاراستنى هاوسەنگى و سەقامگیرى کرد.

لاى خۆیەوە نێچیرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانینى هەرێمى کوردستانى بۆ پشتگیریى بەردەوامى خاوەنشکۆ شا عەبدوڵڵاى دووەم و ئوردن چ لە سەردەمە سەختەکانى ڕابردوو و چ ئێستا لە هەرێمى کوردستان دووپات کردەوە و خواستى هەرێمى کوردستانى بۆ برەودان بە هەموو بوارەکانى پەیوەندیى لەگەڵ ئوردن نیشان دا.

دۆخى سیاسى و ئەمنیى عیراق و هەرێمى کوردستان و برەودان بە بوارەکانى هاریکارى و هاوبەشى، هەڵبژردانەکانى داهاتووى عیراق، مەترسییەکانى تیرۆر و بەرەنگاربوونەوەى داعش، پەتاى کۆڤیدـ19 و لێکەوتەکانى، دەرفەتى کار و وەبەرهێنان لە هەرێمى کوردستان، پەیوەندییەکانى هەولێر ـ بەغدا و گفتوگۆى چارەسەرکردنى کێشەکانیان لەگەڵ چەند بابەتێکى جێى بایەخى هاوبەش، تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.