Erbil 7°C سێشەممە 31 کانونی یەکەم 01:56

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی پەرلەمانی شانشینی ئوردۆن دەکات

کوردستان TV
100%

رۆژی یەکشەممە، سەرۆک بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە عەبدولمونعم عودات ،سەرۆکی پەرلەمانی ئوردۆن وشاندێکی یاوەرەری کرد، لە دیدارەكەدا سەرۆكی پەرلەمانی ئۆردۆن سڵاوی شا عەبدولڵای پاشای ئۆردۆنی بە سەرۆك بارزانی گەیاند و پێزانینی خۆی و وڵاتەكەی  بۆ خەبات و ماندووبوونی سەرۆك بارزانی  و هەروەها قوربانیدانی پێشمەرگە و گەلی كوردستان لە شەڕی تیرۆر ڕاگەیاند، هاوکات سەرۆک بارزانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و شانشینی ئۆردۆنی بە مێژوویی و دۆستانە و نموونەیی وەسف كرد.

دەقی ڕاگەیاندراوی بارەگای بارزانی:

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی پەرلەمانی شانشینی ئۆردۆن دەكات

ڕۆژی یەكشەممە ٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز عەبدولمونعم ئەلعودات سەرۆكی پەرلەمانی شانشینی ئۆردۆن و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە دكتۆر مونتەسەر ئەلعقلە باڵیۆزی شانشینی ئۆردۆن لە عێراق و ژمارەیەك پەرلەمانتاری پەرلەمانی شانشینی ئۆردۆن.

لە دیدارەكەدا سەرۆكی پەرلەمانی ئۆردۆن سڵاوی شا عەبدولڵای پاشای ئۆردۆنی بە سەرۆك بارزانی گەیاند و پێزانینی خۆی و وڵاتەكەی بۆ خەبات و ماندووبوونی سەرۆك بارزانی و هەروەها قوربانیدانی پێشمەرگە و گەلی كوردستان لە شەڕی تیرۆر ڕاگەیاند و جەختیشی لەوە كردەوە كە وڵاتەكەی خوازیاری ئەوەیە كە سەقامگیری و بووژانەوەی هەرێمی كوردستان گەشەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت و پەیوەندییەكانی هەردوولا لەسەر بنەمای دۆستایەتی و بەرژەوەندیی هاوبەش و سەقامگیریی عێراق بەرفراوانتر ببن. لە درێژەی ئەو كۆبوونەوەیەدا شاندی پەرلەمانی ئۆردۆن ئەوەیان خستەڕوو كە گەلی ئۆردۆن سۆزی تایبەتیان بۆ گەلی كوردستان هەیە و لە ئازار و دۆزی گەلی كوردستان بە باشی تێدەگەن.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و شانشینی ئۆردۆنی بە مێژوویی و دۆستانە و نموونەیی وەسف كرد. هەروەها وێڕای ئاماژەدان بۆ ڕۆڵی شاعەبدولڵا لە بنیاتنانی سەقامگیری و پێشكەوتن و قووڵتركردنی دۆستایەتی نێوان هەردوولا، پێزانینی بۆ هەڵوێستی پاشای ئۆردۆن هەبوو لە پاڵپشتیكردنی هەرێمی كوردستان لە شەڕی تیرۆریستانی داعش.

تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق و بەردەوامیی هەڕەشەی تیرۆر لەسەر سەقامگیریی ناوچەكە تەوەری تری ئەو كۆبوونەوەیە بوون.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.