Erbil 28°C شەممە 28 ئەیلوول 00:26

وەزیری ئەوقاف: بە فەرمی پڕۆژەی نیشتەجێبوون دەستیپێکردووە

وەزیری ئەوقاف
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە، پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، لە کۆڕبەندێکدا دەربارەی گوتاری هەینی، وتارێکی پێشکەشکرد و لە بەشێک لە قسەکانیدا ڕایگەیاند: بە فەرمی پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەست پێکراوە. 

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندەکەدا گوتی: ماوەی ساڵێک و نیوە لەگەڵ دەزگای "ئیستسمار" خەریکین، بۆ دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایانی ئایینی لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانەوە.

ڕونیشيکردەوە، ئەم پڕۆژەیە لە پێناو خزمەتکردنە بە مامۆستایانی ئایینی، بۆ ئەوەی چیتر لەکاتی گواستنەوەیان لە مزگەوتێکەوە بۆ مزگەوتێکی دیکە کێشەی نیشتەجێبوونیان بۆ دروست نەبێت.

لە کۆتایی وتارەکەییدا وەزیری ئەوقاف داوایەکیشی ئاراستەی مامۆستا ئایینییەکان کرد و گوتی: داوا دەکەم مینبەرەکان بپارێزن لە بابەتی سیاسی، باسی سیاسەت و هەڵبژاردن نەکرێت لەسەر مینبەرەکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.