ئاژانسەکانی هەواڵ لە ئەفغانستان ڕایانگەیاند: دوای ئەوەی سەرچاوەکانی تاڵیبان ڕایانگەیاند چەکدارانیان دەستیان بەسەر دۆڵی پەنجشیردا گرتووە کە دوا ناوچەیە لە ئەفغانستان بەرەنگاری چەکدارانی تاڵیبان دەکەن، بەو بۆنەیەوە تەقەی خۆشیان بە هەوادا کرد.
ئاژانسی هەواڵی شەمشاد ڕایگەیاند، بەهۆی تەقەی خۆشـییەوە لە کابوڵ 17 کەس کوژران، 41 کەسیش برینداربوون، دوای ئەو ڕووداوەش ڕاستەوخۆ لەلایەن وتەبێژی تاڵیبانەوە کارەکە ئیدانە کرا.
شایەنی باسە، زەبیحوڵا موجاهید وتەبێژی تاڵیبان، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: "لە تەقەکردن بە هەوادا دووربکەونەوە، لە جیاتی ئەوە سوپاسی خودا بکەن، لەکاتی پێویستدا نەبێت تەقە مەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.