سەدان خێزانی قوربانیانی هێرشی 11ـی سێپتێمبەر کە واژۆیان لەسەر داواکارییەک کردووە بۆ دەرخستنی بەڵگەنامە نهێنییەکانی ڕووداوی سێپتێمبەر، کە تایبەتە بە تێوەگلانی سعوودیە و چەند بەرپرسێکی سعوودی لە ڕووداوەکەدا.
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، واژۆ لەسەرفەرمانێکدا دەکات بۆ دەرخستنی بەڵگەنامە نهێنییەکانی ڕووداوی سێپتێمبەر کە لەلایەن خێزانی قوربانیانەوە ئاراستەی سەرۆکی ئەمریکا کراوە، وەزارەتی داد و لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردراون بە سەرپەرشتیکردنی لێکۆڵینەوە لە بەڵگەنامە نهێنییەکانی ڕووداو سێپتێمبەر.
بایدن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، جێبەجێکردنی ئەم کارە پێویستە لە ماوەی شەش مانگدا بکرێت، وتیشی هەرگیز نابێت ئازاری خێزانی ئەو 2977 کەسە لەبیربکەین کە بوونە قوربانی هێرشە تیرۆرستییەکەی 11ـی سێپتێمبەر.
لیژنەی فەرمی 11ـی سێپتێمبەر ڕایگەیاند، دەکرێت کەسانی ئاسایی ڕۆڵییان هەبووبێت لە ڕووداوەکەدا، بەڵام هیچ بەڵگەیەک نییە حکوومەتی سعوودیە وەک دامەزراوەیەک یان گەورە بەرپرسانی سعوودیە لە ڕووداوەکە تێوەگلابێتن.
ئەم ڕووداوە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی 20 ساڵ لەمەوبەر، کە وایکرد لەو کاتەدا جۆرج دەبڵیو بۆش فەرمانی داگیرکردنی ئەفغانستان بدات بەهۆی پشتیوانیکردن و شوێنکردنەوەی قاعیدە لەلایەن تاڵیبانەوە، هاوکات لەم هەفتەیەشدا ئەمریکا لەسەردەمی ئیدارەی بایدن دا دوایین سەربازی لە ئەفغانستان کشاندەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.