سهرۆك بارزانی له پهیامێكىدا سهرهخۆشی له خانهوادهی مەرجەعی پایەبەرزی ئایینی ئایەتولڵا عوزما (سەید محەمەد سەعید حەكیم) دهكات.
دهقی پهیامهكه:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی مەرجەعی پایەبەرزی ئایینی ئایەتولڵا عوزما (سەید محەمەد سەعید حەكیم)ـمان پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی جیهانی ئیسلام و گەورە مەرجەعەكان و خانەوادەی بەڕێزی حەكیم دەكەین.
لە خودای گەورە داواكارین سەبر و ئارامیان پێ ببەخشێت و ڕۆحی خوالێخۆشبوو بباتە بەر ڕەحمەتی خۆی و بە بەهەشتی بەرین شادی بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢١
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.