Erbil 37°C ھەینی 27 ئەیلوول 14:17

دوو گه‌نج له‌ کاتی مه‌له‌کردن له‌ به‌ندوای سماقوڵیدا خنکان

کوردستان TV
100%

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، دوو گه‌نج به‌ ناوه‌كانی " هیوا عومه‌ر ئیسماعیل" ی ته‌مه‌ن 30 ساڵان و " یوسف شوكر ئیسماعیل" ی ته‌مه‌ن 20 ساڵان له‌ به‌نداوی سماقوڵیدا خنكان.

له‌ باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه‌ په‌یامنێری كوردستان تیڤی ڕایگه‌یاند: گه‌نجه‌كان دانیشتووی ناحیه‌ی داره‌تووی سه‌ر به‌ شاری هه‌ولێرن و به‌مه‌به‌ستی گه‌شتكردن هاتوونه‌ته‌ به‌نداوه‌كه‌ و له‌ كاتی مه‌له‌كردندا خنكاون.

گوتیشی: دوای ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن تیمه‌كانی ژێرئاوی به‌نداوه‌كه‌ و به‌هاوكاری ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه‌ له‌ شوێنه‌كه‌ بوون ته‌رمه‌كانیان ده‌رهێنرایه‌ ده‌ره‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی كۆیه‌ كران.

هه‌روه‌ها گوتیشی: پاش توێكاری كردن ،ته‌رمه‌كانیان ڕاده‌ستی خانه‌واده‌كانیان كرانه‌وه‌

8

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.