Erbil 37°C ھەینی 27 ئەیلوول 12:36

ڕوونکردنەوەیەک لە فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانییەوە

فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی پارێزەرێکی سەرسەختی یاسایە
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2/9/2021 فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی كه‌سێك بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی تۆمه‌تباركردبوو به‌وه‌ی ئاماده‌ نین ئه‌فسه‌رێكی زێره‌ڤانی ڕاده‌ستی دادگا بكه‌ن، كه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ كوشتنی جوانڕۆی باڵه‌بان.

له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌: دوێنێ چوارشەممە کەسێک بەناوی پارێزەری کەیسی کوژرانی جوانڕۆی باڵەبان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە گوایە تۆمەتباری کەیسەکە ئەفسەرێکی زێرەڤانییە بە پلەی عەقید و دەزگا ئەمنییەکان ئامادە نین دەستگیری بکەن.

 فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی  هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: لێرەوە بۆ ڕای گشتی رایدەگەیەنین کە فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی پارێزەرێکی سەرسەختی یاسایە و بەهیچ شێوەیەک لەلایەن دادگا و دەزگا پەیوەندیدارەکانی دیکەوە داوای هیچ ئەفسەرێکی ئێمە بەو پلەیە یان هەر پلەیەکی دیکە سەبارەت بەو کەیسە نەکراوە بۆ ئەوەی لەبەردەم یاسا ئامادە بێت.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: هەرکاتێکیش داوایەکی وا هەبێت بێ دواخستن جێبەجێ دەکرێ هەروەک لە پێشووتردا چەندین حاڵەتی داواکاری دادگا هەبووە و لەلایەن فەرمانگەی یاسایی زێرەڤانییەوە بە ڕێوشوێنی یاسایی و سەربازی، داواکراو ڕەوانەی دادگا کراوە ئیجرائاتی پێویست وەرگیراوە.

فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی ٢-٩-٢٠١٢

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.