Erbil 12°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 09:49

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێک دەستگیرکرا که‌ داوای سه‌رانه‌ی له‌ هاوڵاتییه‌ک کردبوو

کوردستان TV
100%

مەفرەزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ‌‌- بەشی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژئاوا_ بنکەی پۆلیسی ڕزگاری تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە هەڕەشەی لەهاوڵاتیەک کردبوو داوای دەفتەرێک دۆلاری بەسەرانە لێ کردبوو.

دوای ئەوەی هاوڵاتیەک سکاڵای لە بنکەی پۆلیسی ڕزگاری تۆمارکرد کە کەسێک هەڕەشەی لێ دەکات و داوای سەرانەی (١٠٫٠٠٠) دۆلاری ئەمریکی واتە دەفتەرێکی لێ دەکات، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکردو دوای وەرگرتنی بڕیاری  دادوەر توانیان تۆمەتبار دەستگیر بکەن .

لە ئێستادا تۆمەتبار ( ر. ل. م ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە ، تۆمەتبار پێشینەی هەیەو پێشتر لەسەر تاوانی تر دەستگیرکراوەو دوای کۆتاییهاتنی حوکمەکەی ئازاد کراوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.