Erbil 37°C ھەینی 27 ئەیلوول 12:28

بنکه‌ی ڤاکسینی کۆڕۆنا تایبه‌ت به‌ مامۆستایان له‌‌ سلێمانی ده‌کرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانی ڕایگه‌یاند، له‌ هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌ بنكه‌ی تایبه‌ت به‌ مامۆستایان بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆڕۆنا له‌ شاره‌كه‌یان ده‌كه‌نه‌وه‌‌.

بنه‌كه‌كه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ده‌بێت و ژماره‌شیان چوار بنه‌كه‌ ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانی ڕاشیگه‌یاند، دوو بنكه‌یان بۆ مامۆستایانی په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوا و دوو بنكه‌ی تریشیان بۆ مامۆستایانی په‌روه‌رده‌ی ڕۆژهه‌ڵات ده‌بێت.
  
د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی و ئاڵان حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ دوێنێ چوارشه‌م له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا داوایان له‌ مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی په‌روه‌رده‌ كردبوو پێش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی خوێندن ڤاكسین دژی په‌تای كۆڕۆنا وه‌ربگرن.
بڕیارە رۆژی 14- 9 - 2021  پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەست پێ بکاتەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.