Erbil 18°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 11:02

حکوومه‌ت بڕیارێکی نوێ بۆ گراننه‌بوونی نان و سه‌موون ده‌رکرد

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ گراننه‌بوونی نرخی نان و سه‌موون، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بڕیارێكی نوێی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نانه‌واخانه‌ و سه‌موونخانه‌كان ده‌ركرد.

به‌ پێی ڕاگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی كاره‌با كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان تی ڤی نێردراوه، به‌ فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاریان دا به‌ داشكاندنی 20%ی نرخی كاره‌بای به‌كارهاتوو بۆ سه‌رجه‌م نانه‌واخانه‌ و سه‌موونخانه‌كان.

وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ فه‌رمانه‌كه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی له‌ ڕۆژی 1/9/2021 جێبه‌جێ ده‌كرێت.

جێی باسه‌ دوێنێ چوارشه‌م ته‌وه‌رێكی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سڕوور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت ته‌رخانكرابوو به‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی فڕن و نانه‌واخانه‌كان و گرانبوونی نرخی نان و سه‌موون، جه‌ختیش له‌وه‌ كرابووه‌وه‌ كه‌ ده‌بێت وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاسانكاری و پشتیوانیی نانه‌واخانه‌ و سه‌موونخانه‌كان بكه‌ن له‌ دابینكردنی پێداویستییه‌كان و ڕێكخستنه‌وه‌ی بابه‌تی هێنانی ئارد له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان. 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.