Erbil 37°C ھەینی 27 ئەیلوول 12:24

به‌هۆی تۆپبارانی تورکیا بۆ سه‌ر باره‌گاکانی په‌که‌که‌ دوو هاووڵاتی له‌ شیلادزێ بریندار بوون

کوردستان TV
100%

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، به‌هۆی تۆپبارانی تۆپخانه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ دوو هاوڵاتی خه‌ڵكی گوندی سیته‌ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی شیلادزێ بریندار بوون.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ شیلادزێ له‌و باره‌یه‌وه‌ پێیڕاگه‌یاندین: دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ گوندی سیدان، له‌ سنووری نێروه‌ و ڕێكان دوو هاووڵاتی گوندی سیته‌ به‌ ناوه‌كانی  " حه‌جی عه‌بدولـڵا سیته‌یی" و " سابیر عومه‌ر سیته‌یی" كه‌ دانیشتووی كۆمه‌ڵگای سیرێی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی شیلادزێن به‌هۆی تۆپبارانی تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا بریندار بوون.

ڕاشیگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شیلادزێ بۆ برینداره‌كان كراوه‌، یه‌كێك له‌ برینداره‌كان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك به‌ڕێكراوه‌ و برینداره‌كه‌ی تریش ناردراوه‌ته‌وه‌ ماڵه‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: قوربانییه‌كان به‌مه‌به‌ستی ڕاوه‌ماسی كردن چووبوونه‌ گوندی سیدان.

شایه‌نی باسه‌ به‌هۆی بۆردومان و تۆپبارانی سوپای توركیا ساڵانه‌ ده‌یان كه‌س له‌ سنووری نێروه‌ و ڕێكان ده‌بنه‌ قوربانی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.