بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکەوە لە شەقامی نێوان کامێران-مەریوانەوە شانزە کەس گیانیان لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان خەڵکی گوندی پیرسەفای مەریوان بەپاسێک ویستویانە سەردانی مەزارگەی "وهیسی قهرهنی" بکەن كه به مهزارگهیهكی پیرۆزی كرماشان دادهنرێت، بەڵام لەسەر رێگەی کامێران- مەریوان لە پارێزگای سنە پاسەکەیان وەرگەڕاوە و ژمارەی قوربانیان گەیشتووەتە 16کەس.
بەپێی ئەو زانیارییەی دەست کوردستان تیڤی کەوتووە، ژمارەی سەرنشینانی پاسەکە 20 کەس بووە،پاسەکە وەرگەڕاوە و کهوتوهته ناو دۆڵێكەوە له نزیك گوندی پاڵنگانی سهر به كامیاران له پارێزگای سنه، لە ئەنجامدا بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی 16 کەس و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکەش.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.