له راگهیاندراوێكدا، بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی راپهرین بڵاویكردهوه:
لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک هێزەکانمان لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر ، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 2 له یاسایی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن باندێکیان لە پشدەر دەستگیر کرد کە پێک هاتوون لە 3 کەس.
راشیدهگهیهنن: بەوتەی سکاڵاکار ، ئەو باندە هەوڵیان داوە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان (فەیسبوک و ڤایبەر) وێنەی نەشیاوی خەڵک بەدەست بێنن تا لەبەرامبەردا هەڕەشە لە خاوەنەکانیان بکەن بۆ بەدەستهێنانی بڕێک پارە.
پۆلیسی راپهرین ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: دوای دەستگیرکردنیان و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا، سەرجەمیان لەبەردەمی پۆلیس و دادگا دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا. لە ئێستاشدا بە ماددەی هاتوو سەرجەمیان ڕاگیرکراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.
داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویستی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین دەکەین لەکاتی بوونی ڕوداوێکی لەم شێوەیە سەردانی نزیکترین بنکەی پۆلیس بکەن بۆ تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لە دژی ئەو کەسانەی کە لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە خەڵکی هەراسان دەکەن تاوەکوو بەگوێرەی یاسا سزابدرێن.
لهكۆتاییدا پۆلیسی راپهرین رایدهگهێنێت: بۆ ئەو مەبەستەش بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی کە تاوانی لەو شێوەیە ئەنجام دەدەن هێزەکانمان بەدواداچوونی تەواو دەکەن و لەدوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر دەستگیریان دەکەن بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.