ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێککەوتی 2/9/2021 دەزگای ڕوانگە کۆڕبەندێکی ڕێکخست لە ژێر ناونیشانی کەمی دەرفەتی کار و چارەسەر بۆ کێشەی بێکاری.
لە کۆڕبەندەکەدا هەر یەک لە وەزیرانی بازرگانی و پیشەسازی، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و چەندین کەسایەتی دیکە بەشدارییان لە کۆڕبەندەکەدا کردووە.
کۆڕبەندی کەمی دەرفەتی کار و چارەسەر بۆ کێشەی بێکاری، سێ تەوەری سەرەکی و ڕاپۆرتێکی دەربارەی بێکاری لاوانی لە خۆگرتووە.
لە سەرەتای کۆڕبەندەکەوە، عهبدولسهلام مهدهنی، بەڕێوەبەری گشتی دەزگای روانگە وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، "گەشبین بریتییە لە کەسێک کە بتوانێت راستییەکان ببینێت و هەوڵ بدات رێگە بدۆزێتەوە بۆ چارەسەرکرنی کێشەکان و باشترکردنی بارودۆخەکان. ئامانج لە بەڕێوەبردنی ئەم پلاتفۆرمەی دەزگای روانگە بۆ لاوان ئەوەیە کە بتوانین هەموو ساڵێک ئەم پلاتفۆڕمە لەسەر بابەتێکی جیاواز بەڕێوەبەرین بۆ درووستکردنی پردێک لە نێوان لاوان و بڕیار بەدەستان."
هاوكات د.جوتیار عادل ، گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان وتارێکی پێشکەش کرد و لە بەشێک لە قسەکانیدا ڕایگەیاند، "ئامانجی حکوومەت تەنها دابینکردنی هەلی کار نییە بۆ لاوان، بەڵکو رەخساندنی ژینگەیەکی گونجاوە بۆ درووستکردنی لاوانی داهێنەر کە بتوانن پشت بەخۆیان ببەستن."
ئەمڕۆ پێنجشەممە کاتژمێر 10:30ـی بەیانی کۆڕبەندی دەزگای ڕوانگە بە ناونیشانی کەمی دەرفەتی کار و چارەسەر بۆ کێشەی بێکاری دەستیپێکرد، کۆڕبەندەکە تا ئێستا بەردەوامە و بڕیار وایە کاتژمێر 5:30ـی ئێوارە کۆتایی پێ بهێندرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.