دوای هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی هونه‌رمه‌ندی میوزیسیان و ئه‌كادیمیست د. "جـهلیل ئازیـد" له سـه‌ر ئه‌ركی سـه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ خاكی كوردستان، له مه‌راسیمێكی شـایسته‌دا ، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2ـی9ـی2021 به‌ئاماده‌بوونی هونه‌رمه‌ندان و به‌رپرسان لـه گۆڕسـتانی كارگه‌ی قیڕ بـه خاكسپێردرا.
شایانی باسه هونه‌رمه‌ندو نووسه‌ری ناوداری كورد دكتۆر جه‌لیل ئازید به‌هۆی نه‌خۆشی له26-8-2021 له ده‌روه‌ی وڵات كۆچی دوایی كرد
هونه‌رمه‌ند دكتۆر جه‌لیل ماوه‌ی پێنج ساڵ بوو، تووشی نه‌خۆشیه‌كی ده‌گمه‌ن ببوو ته‌نیا دووپه‌نجه‌ی كار ده‌كرد ههرلهرێگهی ئه‌و دوو په‌نجه‌دا توانی كتێبێك به‌ناوی (تیورییه‌كانی موزیك) بنووسێت و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ست و په‌نجه‌و و پێیه‌كانی له‌كار كهتووبوو،ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتی سویسرا كۆمپیوتهریٌكی تایبه‌تیان بۆ دابین كرد بوو كه توانای هه‌بوو به‌چاوه‌كانی نوسینه‌كانی ته‌واوو بكات، بۆیه ماوه‌یه‌ك بوو به چاوه‌كانی خه‌ریكی كتێبكی نوێ بوو به‌ناوی (فه‌رهه‌نگی موزیكی كوردی) كه پێك هاتبوو زیاتر له 1200 لاپه‌ڕه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ،نه‌خۆشی بواری نه‌دا كتێبه‌كه ته‌واوو بكات.
هونه‌رمه‌ند دكتۆر جلیل یهكێٌك بوو له دامه‌زرێنه‌ری كۆلیژی هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێر و خزمه‌تێكی زۆری هونه‌ری موزیك و قوتابیانی كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێری كرد، دكتۆر جه‌لیل ده‌كاته برای هونه‌رمه‌ند مامۆستا سالار ئه‌زید .
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.