ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/9/2021 کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هەڵبژاردنه‌كان بڕی دوو سەدو پەنجا هەزار دیناری وەک پاداشت دیاریکرد بۆ ئەو مامۆستایانەی زانکۆ کە سەرپەرشتی بنکەکانی دەنگدان دەکەن.
له‌مباره‌یه‌وه نه‌براس ئەبو سەودە، جێگری گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هەڵبژاردنه‌كان ڕایگەیاند: کۆمسیۆن بڕی دوو سەد وپەنجا هەزار دیناری وەک پاداشت دیاریکردووە بۆ مامۆستایانی زانکۆ کە سەرپەرشتی بنکەکانی دەنگدان دەکەن.
وابڕیاره له رێكه‌وتی 10-10-2021 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت، له ئێستاشدا هه‌ندێك له‌و حزب و لیستانه‌ی به‌شداری له پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن، ده‌ستیان به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.