به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر گوندێكی پارێزگای كه‌ركوك .
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان تیڤی كه‌وتوون به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان كردۆته سه‌ر گوندی شه‌عه‌ل له سنووری شاره‌دێی سه‌رگه‌ڕانی سه‌ر به شارۆچكه‌ی دوبز له رۆژئاوای پارێزگای كه‌ركوك و هاووڵاتییه‌كیان رفاندووه.
دوای رفاندنی هاووڵاتییه‌كه‌ش، خه‌ڵكی گونده‌كه به‌هاوكاری سوپای عێراق، دوای تیرۆریسته‌كان كه‌وتوون و شه‌ڕو رووبه‌ڕوبوونه‌وه له نێوانیدا رویداوه و له‌ئاكامدا سه‌ربازێكی سوپای عێراق كوژراوه‌و حه‌وت هاووڵاتی دیكه‌ش برینداربوونه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.