Erbil 23°C ھەینی 27 ئەیلوول 07:13

ھەواڵگریی بەریتانیا پێشبینى ئەوەى نەدەکرد کە ئەمساڵ کابوڵ بکەوێته‌ ده‌ست تاڵیبان

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، دۆمینیک راب لە میانی بەشداریکردنی لە دانیشتنی بەپەلەی لیژنەی کاروباری دەرەوەی پەرلەمان كە تایبەت بوو بە پرسى ئەفغانستان، وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتارانی دایەوە.

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە ھۆکاری درەنگ بەڕێوەچوونی پرۆسەی گواستنەوەی لە ئەفغانستان، گوتی: "ئەو ھەڵسەنگاندنەی کە ئێمە وەکو بنەما وەریدەگرین ئەوەیە کە لەلایەن JIC (لیژنەی ھەواڵگریی ھاوبەش) و سوپاوە پاڵپشتکراوە، بە خستنە بەرچاوی ئەوەی کە کشانەوەی یەکە سەربازییەکان لە کۆتایی مانگی ئاب ئەنجامدەدرێت، ئەگەرەکان بە ئاراستەی ئەوە بوو کە تاکو ئەو بەروارە (٣١ی ئاب) دۆخەکە تێكچوون بەخۆوە دەبینێت نەک ئەوەی کە کابوڵ لە کۆتایی ئەمساڵ بکەوێتە دەستی تاڵیبان".

دۆمینیک راب ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمە مانای ئەوە دەدات کە پلانی دۆخی لەناکاویان نەکردووە و گوتی: " ئەگەر روونتر بین، بۆچوونێک لە نێو ھاوپەیمانانی ناتۆدا بڵاوببوویەوە کە (ئەمساڵ کابوڵ ناکەوێت)".

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کە لە کاتی پێشڕەوییەکانی تاڵیبان بەرەو کابوڵ لە یەکێک لە دوورگەکانی یۆنان لە پشوودا بووە، بەوە تۆمەتبار دەکرا کە پەیوەندیی تەلەفۆنیی گرنگی لە پرسی گواستنەوەی و چۆڵکردنی ئەفغانستان ئەنجام نەداوە، بە بەڕێوەبردنی قەیرانەکە بەرگریی لە خۆی دەکرد.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.