Erbil 23°C ھەینی 27 ئەیلوول 07:17

کارمەندێکی ئاسایشی چۆمان لەماڵەکەی خۆیدا بە دەستی براکەی کوژرا

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە گوندی شیناوەی سەر بە ناحیەی قەسرێی سنووری قەزای چۆمان کارمەندێکی ئاساییش بە دەستی براکەی کوژرا.

سەباح عەلی، بەرپرسی بنکەی ئاسایشی قەسرێ، بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: ئەو کارمەندەی کوژراوە ناوی (عومەر ڕەسوڵ) تەمەن 42 ساڵ بەدەستی براکەی بەناوی (ت) کوژراوە، براکەی ماوەیەکی دوور و درێژە نەخۆشی دەروونی هەیە و ئەم ئێوارەیەش بە چەک تەقەی لە براکەی کردووە و پێش ئەوەی بگاتە بنکەی تەندروستی قەسرێ، براکەی گیانی لەدەستداوە.

گووتیشی: عومەر رەسول، ڕێپێدراوی‌ ئاساییش بوو لە بەڕێوەبەرایەتی ئاساییشی چۆمان و خێزاندارە.

هاوکات سوارە ئەکرەم، قائیمقامی چۆمان بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: لەگەڵ ڕووداوەکە پۆلیس چوەتە شوێنی ڕووداوەکە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و بکوژ کە برای کوژراوەکەیە لەلایەن کارمەندانی پۆلیس و ئاساییش دەستگیر کراو ڕادەستی یاسا کراوە، تەرمی کوژراوەکەش بە مەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراوە.

2

کەریم سمکۆ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.