ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 2021.9.1، به نوێنه‌رایه‌تى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، سه‌ردانى خانه‌واده‌ی خولێخۆشبوو مافپهروەر فەیسەڵ شه‌هيد حوسێن ئاغای ئاڵانە، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحییەی قەسرێى سەربە قەزایی چۆمانی سنوری پارێزگای ھەولێرى كرد.
له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا پارێزگارى هه‌ولێر، وێڕاى هاوخه‌مى و دڵگرانى به كۆچی دوایى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحییەی قەسرێ، پرسه و هاوخه‌مى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى هه‌رێمى كوردستان و پارێزگاى هه‌ولێرى بهخانهوادهكهیان گه‌یاندن، پاشان ڕێزدار مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا هاوخه‌مى خۆى به بنه‌ماڵه‌كه‌یان گه‌یاند و هیواى خواست خوداى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شت شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایش به خانه‌واده و كه‌س و كاری ببه‌خشێت.
جێگه‌ی باسه، فەیسەڵ حوسێن، لە خانەوادەیەکی تێكۆشه‌رى باڵەکايهتييه و كوڕى شەهید حوسێن ئاغاى ئاڵانهيه، به‌ر له‌وه‌ى ببێته به‌ڕێوه‌به‌رى ناحییەی قەسرێى سەر بە قەزایی چۆمانی سنوری پارێزگای ھەولێر، کەسێکی ڕووناکبیر و زمان‌زان بوو و چەندین پلەی سەربازی و حکوومی تێپەڕاندوه و دواجار بۆته بەڕێوەبەری ناحیيە، به‌داخه‌وه ڕۆژى پێنجشه‌مه‌ى ڕابردوو 2021.8.26، به‌هۆى تووشبوونى به نه‌خۆشى ڤايرۆسى كۆرۆنا گيانى له‌ده‌ستدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.