ته‌له‌فزیۆنی ئه‌فغانستان ئاشكرای كرد، مه‌لا هه‌به‌توڵا ئاخوند زاده ڕابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان كه به ئه‌میری موسڵمانان ناسراوه، ده‌بێته سه‌رۆكی حكوومه‌ته نوێیه‌كه‌ی ئه‌فغانستان.
ته‌له‌فزیۆنی (تڵووع نیوز) له‌سه‌رزاری ئه‌نعاموڵا سه‌منه‌غانی ئه‌ندامی لێژنه‌ی رۆشنبیریی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ئاشكرای كرد: كاره‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی ئه‌فغانستان خه‌ریكه كۆتایی دێت و حكوومه‌ته‌كه‌ش حكوومه‌تێكی ئیسلامی خزمه‌تكاری هاووڵاتییان ده‌بێت.
سه‌منه‌غانی راشیگه‌یاند كه به پێویستان زانراوه ناوی ئه‌میری موسڵمانان له حكوومه‌ته نوێیه‌كه‌دا هه‌بێت، به دڵنیاییشه‌وه ده‌بێت ناوه‌كه‌ی له سه‌رتۆپ و لووتكه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌دا بێت.
پێشتر محه‌مه‌د حه‌سن حه‌ق یار توێژه‌ری سیاسی ئه‌فغانی رایگه‌یاندبوو كه سیسته‌می حكوومه‌ته نوێیه‌كه‌ی تاڵیبان به ناوی كۆماری نابێت و هه‌روه‌ها ئیماره‌تیش نابێت، به‌ڵكو ناوه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌بێت.
ئاژانسی ده‌نگوباسی (نۆڤۆستی ریای)ی ڕووسی دوێنێ سێشه‌م ناوی چه‌ند وه‌زیرێكی حكوومه‌ته نوێیه‌كه‌ی تاڵیبانی ئاشكرای كرد بوو و ڕایگه‌یاندبوو كه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا به‌فه‌رمی حكوومه‌ته‌كه دێته ڕاگه‌یاندن.
ناوی پۆسته وه‌زارییه‌كانی حكوومه‌ته نوێیه‌كه‌ی به‌مشێوه‌یی بڵاو كردبووه‌وه: مه‌لا عه‌بدولغه‌نی به‌راده‌ر به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان كه به ئه‌ندازیاری ڕێكه‌وتنی تاڵیبان و ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێ پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێ ده‌درێ، مه‌لا یه‌عقووب ئاخوند كوڕی ڕابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ده‌بێته وه‌زیری به‌رگری، خه‌لیفه حه‌قانی كوڕی جه‌لاله‌دین حه‌قانی یه‌كێك له به‌ناوبانگرین سه‌ركرده‌كانی تاڵیبان پۆستی وه‌زیری ناوه‌خۆی پێ دراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.