واین مۆرۆتۆ، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش ڕایگه‌یاند: هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كیی ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كه‌مانه و پێویسته هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانیمان بكات تا ئاسایشی هه‌رێمایه‌تی ده‌سته‌به‌ر بێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، واین مۆرۆتۆ، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش، له تویتێكدا له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ڕایگه‌یاند: هێزی پێشمه‌رگه هاوپه‌یمانێكی سه‌ره‌كی هێزه‌كانمانه بۆ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش و ده‌سته‌به‌ركردنی پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه.
ڕاشیگه‌یاندووه: هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌مێنێته‌وه و پێگر ده‌بێت له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی تاوه‌كو وه‌ك هاوبه‌شێك كار بۆ هێنانه‌دی ئامانجه‌كان بكات.
له تویته‌كه‌دا واین مۆرۆتۆ هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه: ڕاوێژكارانمان شان به‌شانی هێزی پێشمه‌رگه له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ماهه‌نگییان هه‌یه و به‌یه‌كه‌وه كارده‌كه‌ن.
ڕاشیگه‌یاندووه: ئامانجی ئێمه له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان شكستپێهێنانی یه‌كجاره‌كی تیرۆرستانی داعشه.
https://twitter.com/DepDirMAGN/status/1433068422812901376?s=20
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.