Erbil 4°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 08:28

نهێنی گرێبه‌سته‌که‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ له‌گه‌ڵ دی یۆنگ ئاشکرا بوو 

کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانی نهێنی گرێبه‌ستكردنی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ له‌گه‌ڵ هێرشبه‌ره هۆڵه‌ندییه‌ ته‌مه‌ن‌ 31 ساڵییه‌كه‌ی‌‌ ئاشكرا كرد.

دوێنێ سێشه‌مه‌ له‌ دواساته‌كانی ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی یاریزاناندا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ لووك دی یۆنگی هێرشبه‌ری هۆڵه‌ندی له‌ یانه‌ی سڤیلییه‌ی ئیسپانی به‌شێوه‌ی خواستن ڕاگه‌یاند.
رۆژنامه‌ی ‌(سپۆرت)ی كه‌ته‌لۆنی بڵاوی كرده‌وه‌: گرێبه‌سته‌كه‌ی دی یۆنگ له‌سه‌ر داوای هاونیشتمانه‌كه‌ی رۆناڵد كۆمانی راهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ بووه‌ كه‌ تا ئێستا وه‌ك پێویست متمانه‌ی ته‌واوی به‌ كۆن ئه‌گوێرۆی هێرشبه‌ری نوێی یانه‌كه‌ی نییه‌ به‌هۆی زۆری پێكانه‌كانییه‌وه‌.  

كۆمان پێی وایه‌ دی یۆنگ جه‌نگاوه‌رێكی كۆڵنه‌ده‌ره‌ له‌ هێڵی پێشه‌وه‌ی یاریگه‌ به‌تایبه‌تیش به‌هۆی به‌رزی باڵا و هێرشه‌ مه‌ترسییه‌كانی.
لای خۆشیانه‌وه‌ به‌رپرسانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی دی یۆنگ دڵخۆشن به‌هۆی كه‌می تێچوونی گواستنه‌وه‌ و كه‌می مووچه‌كه‌یه‌وه‌.
جێی باسه‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو له‌ كۆتا ساته‌كانی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی یاریزانان توانی تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ دی یۆنگی ته‌مه‌ن 31 به‌شێوه‌ی خواستن به‌ده‌ستبێنێ له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری كڕینی به‌شێوه‌ی یه‌كجاری بۆ وه‌رزی داهاتوو.
 
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.