گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژارده‌نه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌نجامی هه‌ڵبژادنه‌كانی داهاتووی عێراق كه بڕیاره مانگی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت، له ماوه‌ی 24 كاتژمێر ڕاده‌گه‌یه‌نن.
جومانه ئه‌لغلایی گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژارده‌نه‌كان ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌نجامی هه‌ردوو پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت و گشتی له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا بۆ ڕایگشتی بڵاو ده‌كرێته‌وه و دێته ڕاگه‌یاندن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، له هه‌ر بنكه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن وه‌ك نموونه ته‌نیا یه‌ك وێستگه ده‌كرێته‌وه و له‌به‌رده‌می نوێنه‌رانی پارته سیاسی و چاودێرانی ناوه‌خۆیی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌كرێته‌وه و دووباره به ده‌ست هه‌ژمار ده‌كرێته‌وه.
ئه‌لغلایی رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی هه‌ژماری ده‌ستییه‌كه هاوشێوه‌ی ئه‌نجامه ئه‌لیكترۆنییه‌كه بوو به ڕێژه‌ی پێنج له‌سه‌دا، ئه‌وا هه‌ژماركردنی كۆی گشتی بنكه‌كه به ڕاست و دروست داده‌نرێ و ڕێڕه‌وی ئاسایی خۆی وه‌رده‌گرێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر جیاوازی ئه‌نجامه‌كانیان زیاتر بوو، ئه‌وا كۆی گشتی سه‌رجه‌م وێستگه‌كانی بنكه‌كه به‌شێوه‌ی ده‌ست هه‌ژمار ده‌كرێته‌وه.
راشیگه‌یاند كه سه‌رجه‌م نوێنه‌رانی پارته سیاسییه‌كان له هه‌ر بنكه‌یه‌ك سه‌رپێچییه‌كیان بینی، ده‌توانن داوای یاسایی تۆمار بكه‌ن و به دڵنیاییشه‌وه كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژارده‌نه‌كان به‌دواداچوونی بۆ ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.