له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان كه مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد، چه‌ند بڕیارێكی گرنگ ده‌ركران و گرنگترینیان به لای هاونیشتیمانیانی هه‌رێمه‌وه بریتی بوو له بڕیاری ڕاگرتن و قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتنی سیمكارته بێ مۆڵه‌ته‌كان.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و وەزارەتی ناوخۆی ڕاسپاردران بۆ وەرگرتنی ڕێکاریی پێویست بۆ قەدەغەکردنی مامەڵەکردن بە سیم کارتی مۆبایلی بێ فۆڕم وبەرایی، بە شێوەیەک پێویستە لەمەودوا تەواوی زانیاری کڕیارانی سیمکارت دیاربێت ، هەموو ئەو سیمکارتانەش ڕابگیرێن کە بێ فۆڕمن، بۆ ئەم مەبەستە، پێویستە کۆمپانیاکانی مۆبایل پابەند بن و وەزارەتی ناوخۆ ڕا‌سپێردرا ڕێکار بەرامبەر ئەو سەرپێچیکارانە بگرێتەبەر کە ئامێرەکانی پەیوەندیکردن بەشێوەیەکی خراپ بەکاردەهێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.