تاڵیبان ڕایگەیاندووە کە لەماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا حکومەتی نوێی ئەفغانستان ڕادەگەیەنرێت.
عەباس ستانکزی، وتەبێژی تاڵیبان لە دۆحە ڕاگەیاند: کە حکومەتی نوێ حکومەتێکی گشتگیر دەبێت و ژنان بەردەوام دەبن لە ڕۆڵی خۆیان بەڵام لە ئاستی وەزاریدا، بەمەرجێک هاوکاری حکومەتی لایەنگری ئەمریکا نەکەن.
ڕاشیگهیاندووه: هەروەها فڕۆکەخانەی کابول لەماوەی دوو ڕۆژدا دووبارە دەکرێتەوە .
بە وتەی ڕەخنەگران لێدوانەکانی بەرپرسانی تاڵیبان گوزارشت لە ڕەفتاری کرداریی خۆیان ناکەن و هێرش دەکرێتە سەر ناڕازییەکان و مافی کچان و ژنان پشتگوێ خراون شەوی ڕابردوو جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بەتوندی بەرگری لەبڕیارەکەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان کرد و گوتی سەردەمی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە گەورەکان بۆ بنیاتنانەوەی وڵاتانی دیکە کۆتایی هات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.