Erbil 8°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 21:19

له‌ ئیزمیر 166 کۆچبه‌ر ده‌ستگیرکران

له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی یۆنانه‌وه‌ گه‌ڕێندرابوونه‌وه‌ سنووره‌ ئاوییه‌كانی توركیا
کوردستان TV
100%

166 كۆچبه‌ر كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی یۆنانه‌وه‌ گه‌ڕێندرابوونه‌وه‌ سنووره‌ ئاوییه‌كانی توركیا له‌ سنووری كارگێڕی قه‌زاكانی سه‌فه‌ریهیسار، دیكیلی و چه‌شمه‌ سەربە پارێزگای ئیزمیر، رزگاركران.

دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌ بوونی به‌له‌مێكی لاستیكی كۆچبه‌ران، تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان چوونه‌ سنووره‌ ئاوییه‌كانی قەزای سه‌فه‌ریهیسار و توانییان 53 كۆچبه‌ر رزگار بكه‌ن كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی یۆنانه‌وه‌ گه‌ڕێندرابوونه‌وه‌ سنووره‌ ئاوییه‌كانی توركیا.

تیمه‌كان هه‌روه‌ها توانیان گیانی 77 كۆچبه‌ر له‌ سنووره‌ ئاوییه‌كانی قەزای دیكیلی و 36 كۆچبه‌ری دیكه‌یش له‌ سنووره‌ ئاوییه‌كانی قەزای چه‌شمه‌ رزگار بكه‌ن كه‌ ئه‌وانیش له‌ناو به‌له‌می لاستیكدابوون و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی یۆنانه‌وه‌، گه‌ڕێندرابوونه‌وه‌ سنووره‌ ئاوییه‌كانی توركیا.

دوای راییكردنی كاروبارەکان، كۆچبه‌ره‌كان ره‌وانه‌ی فه‌رمانگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران كران لە ئیزمیر.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.