بە مەبەستی پاكڕاگرتن و بایەخدانی زیاتر بە ژینگەی هەرێمی كوردستان، ڕۆژانە تیمەكانی شارەوانی لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی كوردستان چەندین هەڵمەتی خاوێنكردنەوە بەڕێوە دەبەن و لەم چوارچێوەیەشدا لە سنووری شارەوانیی باتێلێ هەڵمەتێكی فراوانی خاوێنكردنەوە و كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك لە سەنتەری باتێلێ و چەند شوێنێكی تر بەڕێوە چوو.
شارەوانیی باتێلێ كە سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆكە، هەڵمەتێكی گەورەی خاوێنكردنەوە و كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاكی لە سەنتەری ناحیەی باتێلێ و كۆمەڵگەی سمایلاڤا و گرشینی و خراب دێمی ئەنجامدا، لەمیانەی بەڕێوەچوونی هەڵمەتەكە ڕووبەرێكی زۆری سنووری شارەوانییەكە خاوێن كرایەوە.
شایەنی باسە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە مەبەستی پاراستن و پاكڕاگرتنی ژینگەی هەرێمی كوردستان، بایەخێكی زۆر بە خاوێنكردنەوە و كۆكردنەوە و چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی شار و شارۆچكەكان دەدات و ساڵانەش حكوومەتی هەرێمی كوردستان پارەیەكی زۆر لەو بابەتە خەرج دەكات.
دهۆک.. شارەوانی هەڵمەتێکی فراوانی خاوێنکردنەوەی بەڕێوە برد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.