بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدهگهیهنێت، مەفرەزەکانی پۆلیسی سلێمانی ئەو دوو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا ماتۆڕسکیلێک دەدزن .
له راگهیاندراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردهوه، دوای بڵاوبونەوەی گرتە ڤیدیۆییەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کە دوو تۆمەتبار ماتۆڕسکیلێک دەدزن لە گەڕەکێکی شاری سلێمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاسپارد کە بەدواداچون بکەن بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران.
راشیدهگهیهنن، نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕزگاری پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەرو لێکۆڵینەوەو بەدواداچون توانیان زانیاری پێویست لەسەر تۆمەتباران بەدەست بخەن، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەردوو تۆمەتبارەکە بەناوەکانی ( ز. ع. ت ) لەدایکبوی 2000 و ( ر. ش. ص ) لەدایکبوی 2000 ، دەستگیر بکەن.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات، پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا هەردوو تۆمەتبار لەبەردەم بەڕێز دادوەردا دانیان بە دزینی زیاتر لە 13 ماتۆڕسکیل لە چەند گەڕەکێکی شاری سلێمانیدا ناوە، لە ئێستادا تۆمەتباران بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون .
پۆلیسى سلێمانى: دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە 13 ماتۆڕسکیلیان دزیوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.