عەلی رەزا گونەی، باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا رەخنەی لە بوونی چهكدارانی پەکەکە لە عێراق گرت و رایگەیاند "پهكهكه مەترسییەکە کە دەبێت لە عێراق کۆتایی پێبھێندرێت".
گونەی، لە میانی بەشداریکردنی لە پانێلێکی دیداری رافدەین کە لە بەغداى پايتەختى عێراق بەڕێوەچوو، ئاماژەی بەوە کرد کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق لە سەرجەم بوارەکاندا بەھێزتر دەکەن و گوتی: "پەیوەندیمان لەگەڵ عێراق، ستراتیژییە. وەکو دوو وڵاتی دراوسێ، دەبێت پەیوەندیی بەھێزتر و پڕ جوڵەترمان ھەبێت".
باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا ههروهها گوتیشی: پەکەکە، نەک تەنھا بۆ تورکیا، بەڵکو ھەڕەشەیەکە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و دەبێت کۆتایی پێبھێندرێت.
هاوكات باڵیۆز گونەی، جەختی لە بەردەوامبوونى توركيا لەسەر پاڵپشتیکردنی سەروەری، سەقامگیری و ئاسایشی عێراق کردەوە.
ههروهها باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، ھیوای ئەوەشی خواست کە ھەڵبژاردنە پێشوەختەکەی مانگی تشرینی یەکەم ببێتە مایەی باشترکردنی ژیانی گەلی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.